٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ٠٤:٤٠
شاندی ئێرانی گەیشتە ڤیەنای ئوتریش

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان ئێران و گرووپی 1+4 گەیشتە ڤیەنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی باقری بە مەبەستی بەشداری لە دانوستانەکانی 1+4ئەمڕۆ لە گەڵ شاندێکدا گەیشتە ڤیەن.شیاوی ئاماژەیە تەوەری سەرەکیی دانوستانەکان هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی دژی ئێرانە.

خەتیب‌زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە درێژەی دانوستانی ڤیەنا وتی: هەڵوێستی وڵاتی ئێمە سەبارەت بە دانوستان روونە و بە شێوەی جیدی لەسەر   هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان پێدادەگرین.

342/